ته‌ندروستیی جیهانی: هەموو 17 چركه‌یه‌ك تووشبوویەکی کۆرۆنا له ئه‌وروپا گیان له‌ده‌ستده‌دات
هانز كڵۆگی، بە‌ڕێوه‌ری ناوچه‌ی ئه‌وروپا له رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانسه‌وه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانیی سازكرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد 28%ی كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری جیهان، له كیشوه‌ری ئه‌وروپان.
كڵۆگی باسی له‌وه‌ش كرد، به‌هۆی په‌تاكه‌وه بارێكی گران كه‌وتووه‌ته سه‌ر سیستەمی ته‌ندروستی و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، به‌كارهێنانی ماسك 60%ـە، ئه‌گه‌ر بۆ ئاستی 95% به‌رزبكرێته‌وه، ئه‌وا پێویستیان به قەدەخەی هاتووچۆ و كه‌ره‌نتین نابێت.
ئەو بەرپرسە لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یه‌كه‌كانی چاودێریی چڕ له فه‌ره‌نسا 95% و له سویسرا به‌ته‌واوه‌تی پڕبوون.
به‌ڕێوەبە‌ری ناوچه‌ی ئه‌وروپا له رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی باسی لەوەش کرد، ئه‌و قۆناخه‌ی ئێستا كاره‌كانی په‌یوه‌ست به په‌ره‌پێدانی ڤاكسین پێی گه‌یشتووه، جێگه‌ی ئومێدن و "له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، هه‌واڵی باشمان له‌باره‌ی دوو ڤاكسینی ئۆمێدبه‌خشه‌وه پێگه‌یشتووه. ڤاكسینه‌كان به‌ته‌واوه‌تی به‌ر به كۆرۆنا ناگرن، ئه‌گه‌رچی وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانمان ناده‌نه‌وه، به‌ڵام ئومێدێكی گه‌وره‌ن له جه‌نگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه".
هانز كڵۆگی راشیگه‌یاندووە "له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆناوه 18% زیادیكردووه. هه‌فته‌ی رابردوو، زیاتر له 29 هه‌زار كه‌س له ئه‌وروپا به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه".
ئەمەش لەکاتێکدایە لە کۆی 10 وڵاتی جیهان کە زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنایان تێدا دەستنیشانکراوە، چوار وڵاتیان لە کیشوەری ئەوروپان.
لە هەموو جیهاندا نزیکەی 57 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، لەو ژمارەیەش زیاتر لە ملیۆنێک و 361 هەزار تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە 39 ملیۆن و نیویش لە تووشبووەکان چاکبوونەتەوە.
rudaw -
