لە ئێران 476 کەسی دیکە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 19/11/2020 د. سیما لاری، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لەوە کرد، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 476 کەسی دیکە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، ههر له ئێران کۆی گشتیی ئەو کەسانەی بههۆى پهتاكهوه گیانیان لەدەست داوە، 53 ھەزار و 417 کەسە.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئەوەشی خستە ڕوو، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ پێنجشەممە 13 ھەزار و 223 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە کۆی گشتیی تووشبوانی پەتاکە لە ئێران گەیشتە 815 ھەزار و 117 کەس.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 583 ھەزار و 704 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
