ترەمپ بەڵگەی ساختەكاری لەهەڵبژاردنەكان دەخاتەڕو

 ترەمپ بەڵگەی ساختەكاری لەهەڵبژاردنەكان دەخاتەڕو
دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا كە تائێستا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكان لەبەرژەوەندی نیە، چەند بەڵگەیەكی لەبارەی ساختەكاری هەڵبژاردنەكان خستەڕو كە بەوتەی ئەو شەوی هەڵبژاردن لە ویلایەتی ویسكۆنسن ئەنجامدراوە.

دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆمارییەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، دو نەخشەی ئاماری هەڵبژاردنی بڵاوكردوەتەوە و تێیدا رونیكردوەتەوە كە شەوی 3/4ی ئەم مانگە كە شەوی دوای هەڵبژاردنەكان دەكات، لە كاتژمێر 3:42 خولەكی سەرلەبەیانی بەكاتی ئەمریكا كە چەندین كاتژمێر دوای تەواوبونی وادەی هەڵبژاردنەكانە شەپۆلێك دەنگ بۆ جۆ بایدنی ركابەری زیادكراوە.

لەوكاتە درەنگەدا 143 هەزار و 379 دەنگ لەویلایەتی ویسكۆنسن بۆ جۆ بایدن زیادکراون

بەپێی ئەو نەخشانەی ترەمپ بڵاویكردوەتەوە، لەوكاتە درەنگەدا 143 هەزار و 379 دەنگ لەویلایەتی ویسكۆنسن بۆ جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمرکا زیادكراوە، وەك ترەمپ دەڵێت ئەوەش "باوەڕپێنەكراوە".







خەندان
Top