لە ڕووسیا 456 تووشبووى دیكهى كۆرۆنا گیانیان لەدەست دا
بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە 18/11/2020، لە ڕووسیا 20 ھەزار و 985 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە ملیۆنێک و 991 ھەزار و 988 کەس.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ سێشەممە لە ڕووسیا، 22 ھەزار و 410 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا ببوون.
ھەر لە ڕووسیا 456 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 34 ھەزار و 387 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا ملیۆنێك و 501 ههزار و 83 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
