شاندێكی حكومه‌تی به‌حره‌ین ده‌گاته ئیسرائیل
پێگه‌ی فلایت رادار-ی سه‌ر به گه‌شتی ئاسمانی بڵاویكرده‌وه، گه‌شتێكی ئاسمانی كه‌نداو به ژماره GF972 ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌نامه‌وه بۆ ته‌لئه‌بیب ئه‌نجامدا، هه‌ردو وڵات به‌دوای فراوانكردنی هاوكاریدان دوای ئه‌وه‌ی له مانگی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵ به‌چاودێری ئه‌مریكا رێكه‌وتنی فه‌رمی له‌نێوان هه‌ردولا واژۆكرا.
شاندێكی فه‌رمی حكومه‌تی به‌حره‌ین ئه‌مڕۆ گه‌شتێكیان بۆ ته‌لئه‌بیب ئه‌نجامداوه
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، شاندێكی فه‌رمی حكومه‌تی به‌حره‌ین ئه‌مڕۆ گه‌شتێكیان بۆ ته‌لئه‌بیب ئه‌نجامداوه، به‌ئامانجی پته‌وكردنی بازرگانی و هاوكاری نێوان هه‌ردولا.
یه‌كشه‌ممه‌ی رابردو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئیسرائیل، به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی و ئاشتی و دۆستانه‌ی نێوان ئیسرائیل و به‌حره‌ینی په‌سه‌ند كرد.
خەندان
