بایدن لە کۆشکی سپی پۆستی باڵا دەبەخشێتە 9 بەرپرسی دیاری کەمپینەکەی
جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا بڵایکردەوە، وڵاتەکەی روبەڕوی کێشەی گەورە بوەتەوە، ئەو 9 کەسەی پۆستی باڵایان پێدەدات لە کۆشکی سپی، بۆچونی هەمەڕەنگیان هەیە و پێکەوە پابەندن بە بەرپەرچدانەوەی ئەو کێشانە تاوەکو وڵاتەکە بە یەکگرتویی و بەهێزییەوە بهێڵنەوە.
بایدن پلانی هەیە دوای دەستبەکاربونی لە کۆشکی سپی ئەرک و بەرپرسیارێتی بداتە سەدان کەس
بایدن پلانی هەیە دوای دەستبەکاربونی لە کۆشکی سپی ئەرک و بەرپرسیارێتی بداتە سەدان کەس لەنێویاندا جین ئۆماڵی دیلۆن کە بەڕێوبەری کەمپینی هەڵبژاردنەکانی بوە و وەکو جێگری سەرۆکی دەستەی کۆشکی سپی دەستبەکاردەبێت.
ئۆماڵی تەمەنی 44 ساڵەو لەژێر فەرمانی ڕۆن کلەیندا کاردەکات کە هەفتەی ڕابردو جۆو بایدن وەکو سەرۆکی دەستەی کۆشکی سپی دەستنیشانی کرد، هاوکات سیدریک ڕیچمۆند یاریدەدەری بەڕێوبەری کەمپینەکەی وەک راوێژکاری باڵای دەستنیشان کردوە.
رۆژی 3ی ئەم مانگە، جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراتهكان و ركابهری دۆناڵد ترهمپ، كاندیدی كۆمارییهكان بهبراوهی ههڵبژاردنی 2020-ی سهرۆكایهتی ئهمریكا دیاریكرا و بوه 46 ههمین سهرۆكی ئهو وڵاته.
دوای راگەیاندنی سەرکەوتنی جۆبایدن کاندیدی دیموکراتەکانی ئەمریکا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکە، سەرکردەکانی عێراق و کوردستان پەیامی پیرۆزباییان بۆنارد، ئەوەش بەهۆی ئەو دۆستایەتیەی کە بایدن لەگەڵ سەرکردەکانی عێراقدا هەیەتی و پێشتریش چەندینجار وەک جێگری سەرۆکی پێشو سەردانی وڵاتەکەی کردوە.
خەندان
