له ئێران 482 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا
ئەمڕۆ سێشەممە 17/11/2020 د. سیما لاری، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لەوە کرد، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 482 کەسی دیکە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، ههر له ئێران کۆی گشتیی ئەو کەسانەی بههۆى پهتاكهوه گیانیان لەدەست داوە، 42 ھەزار و 461 کەسە.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئەوەشی خستە ڕوو، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ، 13 ھەزار و 352 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە کۆی گشتیی تووشبوانی پەتاکە لە ئێران گەیشتە 778 ھەزار و 473 کەس.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 570 ھەزار و 774 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
