لە ڕووسیا 22 ھەزار و 410 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران

لە ڕووسیا 22 ھەزار و 410 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران
لە ڕووسیا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لە ھەمان وڵات زیاتر لە 33 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ سێشەممە 17/11/2020، لە ڕووسیا 22 ھەزار و 410 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە ملیۆنێک و 971 ھەزار و 13 کەس.

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ دووشەممە لە ڕووسیا، 22 ھەزار و 778 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا ببوون.

ھەر لە ڕووسیا 442 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 33 ھەزار و 931 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا ملیۆنێك و 475 هه‌زار و 904 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.












باسنيوز



Top