شێخی ئه‌زهه‌ر داوای دادپه‌روه‌ری و دابه‌شكردنی ڤاكسین به‌سه‌ر هه‌ژاران ده‌كات
شێخی ئه‌زهه‌ر، له ڕێگه‌ی پۆستێكی فه‌یسبوكه‌وه رایگه‌یاند، "هه‌وڵی زانایان و توێژه‌ران بۆ دابینكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ جیهان به‌خشنده‌و سوپاسگوزاره، پاڵه‌وانه‌كان كه خودا بۆ پاراستنی ژیانی مرۆڤایه‌تی تهرخانیكردون، له جه‌رگه‌ی ئه‌و په‌تایه‌دا كه ژیانی له زیاتر له ملیۆنێك كه‌س سه‌ندوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له جیهان ده‌كات".
پێویسته هه‌ژاران و ئاواره‌كان له مافی وه‌رگرتنی ئه‌م ڤاكسینه بێبه‌ش نه‌كرێن
شێخی ئه‌زهه‌ر داوای له كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا كرد، به پشت به‌ستن به "ئه‌رك و ویژدانی مرۆیی" سیاسه‌تی دادپه‌روه‌رانه‌ی دابه‌شكردنی ڤاكسینه‌كه‌یان په‌یڕه‌و بكه‌ن و رایگه‌یاند، پێویسته هه‌ژاران و ئاواره‌كان له مافی وه‌رگرتنی ئه‌م ڤاكسینه بێبه‌ش نه‌كرێن.
دوێنێ ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی پێشبینی كرد ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا له نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2021 دا به‌رده‌ست بێت و بۆ توشبوانی ئه‌و ڤایرۆسه به‌كاربهێندرێت.
ڤاكسینی تاقیكاریی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركه‌وتوه كه به‌ڕێژه‌ی 94.5% كاریگه‌ره
هه‌روه‌ها دوێنێ كۆمپانیای مۆدێڕنای ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ڤاكسینی تاقیكاریی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركه‌وتوه كه به‌ڕێژه‌ی 94.5% كاریگه‌ره.
هه‌روه‌ها كۆمپانیای "فایزه‌ر" و "بیۆتێك"ی ئه‌ڵمانی هه‌فته‌ی رابردو رایانگه‌یاند، ڤاكسینه‌كه‌یان بهڕێَژهی 90% كاریگه‌ری هه‌یه و دوای شیكاری سه‌ره‌تایی، قۆناغی سێیه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت.
خه‌ندان
