ئه‌مریكا داوا له‌ئه‌وروپا ده‌كات دژی هه‌ڵسوكه‌وته "شهڕانگێزیهكان"ی توركیا بوه‌ستێته‌وه
مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند، من و ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا هاوڕاین له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه كرده‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی توركیا زۆر شه‌ڕانگێزانه‌یه، پشتیوانی توركیا بۆ ئازه‌ربایجان له ململانێی ناگۆرنۆی قه‌ره‌باغ له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیا، هه‌روه‌ها له لیبیا و ده‌ریای ناوه‌ڕاست جوڵه‌یه‌كی سه‌ربازی هه‌یه.
پێكه‌وه روبه‌ڕوی هه‌ڵسوكه‌وته شهڕانگێزیهكانی توركیا ببنه‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا ریزه‌كانیان یه‌كبخه‌ن و پێكه‌وه روبه‌ڕوی هه‌ڵسوكه‌وته شهڕانگێزیهكانی توركیا ببنه‌وه.
داتای وردیشیان ده‌ستكه‌وتوه له‌سه‌ر تێوه‌گلانی چه‌كداره‌كانی سوریا له شه‌ڕه‌كانی ناگۆرنۆی قه‌ره‌باغ
پێشتر سێرگی ناریشكین سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاندبو، هه‌واڵگریی توركیا له ڕوداوه‌كانی قه‌ره‌باغ به‌شداره، داتای وردیشیان ده‌ستكه‌وتوه له‌سه‌ر تێوه‌گلانی چه‌كداره‌كانی سوریا له شه‌ڕه‌كانی ناگۆرنۆی قه‌ره‌باغ له‌وانه هاوبه‌شی ده‌زگای هه‌واڵگری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
هه‌روه‌ها به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا ڕایگه‌یاندبو، توركیا له سوریا و وڵاتانی تره‌وه تیرۆریستان له شه‌ڕه‌كاندا كه له هه‌رێمی قه‌ره‌باغ له نێوان ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستاندا ڕوده‌ده‌ن به‌كارده‌هێنێت، تۆمهتباریشكراوه به گواستنه‌وه‌ی چه‌كداران بۆ لیبیا بۆ شه‌ڕكردن له پاڵ حكومه‌تی لیبیادا,
خه‌ندان-
