ترەمپ پەیامێکی لەبارەی ڤاکسینەکەی کۆمپانیای مۆدێرنا بڵاو کردەوە

ترەمپ پەیامێکی لەبارەی ڤاکسینەکەی کۆمپانیای مۆدێرنا بڵاو کردەوە


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەیامێکی لەبارەی ڤاکسینەکەی کۆمپانیای مۆدێرنای دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە.

ترەمپ لەمبارەیەوە لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاویکردووەتەوە: "ڤاکسینەکی دیکەش ڕاگەیاندرا، ئەمجارەیان لە لایەن کۆمپانیان مۆدێرنا، کە ٩٥% کاریگەرییەکەی سەلمێنراوە".

دەشڵێت: "بۆ مێژوونووسە باشەکان، تکایە لەبیر مەکەن ئەم دەستکەوتە گەورەیە کە کۆتایی بە تاعونە چینییەکە دەهێنێت، لەژێر چاودێری من بەدەست هاتووە".





باسنيوز
Top