لە هێرشێکی چەکدارانەدا لە ئەسیۆپیا بۆ سەر پاسێک ٤٣ کەس کوژران

لە هێرشێکی چەکدارانەدا لە ئەسیۆپیا بۆ سەر پاسێک ٤٣ کەس کوژران
شەوی ڕابردوود لە ئاکامی هێرشێکی چەکدارانە بۆ سەر پاسێک لە باکووری ڕۆژئاوای ئەسیۆپیا، لانیکەم ٣٤ کەس کوژراون.

ئاژانسەکان بە پشتبەستن بە زانیاریی (کۆمیتەی مافی مرۆڤی ئەسیۆپیا) بڵاویان کردووەتەوە، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارانە بۆ سەر پاسێکی موسافیرهەڵگر لە ناوچەی (بنی شنقول – گوموز) لە باکووری ڕۆژئاوای ئەسیۆپیا، ٣٤ کەس لە سەرنشینانی پاسەکە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، ڕووداوەکە شەوی ڕابردوو ڕووی داوە و هێرشەکە زۆر دڕندانە بووە و هۆشداری داوە کە ئەگەری زۆرە ژمارەی قوربانییەکان زیاتر بێت.

هەتا ئێستا هیچ لایەن و گرووپێک هێرش بۆ سەر ئەو پاسەی نەگرتووەتە ئەستۆ.













باسنيوز


Top