کۆترێک بە 1.9 ملیۆن دۆلار فرۆشرا
"کیمی نوێ" کۆترێکی تەمەن 2 ساڵەیە و لە بەلجیکا پەروەردەکراوە و چەند رۆژێک پێش ئێستا بە 200 یۆرۆ خرایە زیادکردنێکی ئاشکراوە و ئەمڕۆ یەکشەممە فرۆشرا.
نیکۆلاس گیسڵبرێخت، سەرۆکی کۆمپانیای "کۆتری بەهەشت" تایبەت بە زیادکردنی ئاشکرا رایگەیاند، "پێمان وانەبوو کۆترەکە هێندە پارەی زۆر بکات. پێموایە ئەوە ریکۆردێکی جیهانییە".
لە ساڵی 2018دا پێشبڕکێیەک لە فەرەنسا بەڕێوەچوو و تێیدا "نیو کیم" براوە بوو.
دەوڵەمەندەکانی رۆژهەڵاتی ئاسیا و ناوچەی کەنداو سەرسامی ئەو باڵندانەن کە دەتوانن سەتان کیلۆمەتر ببڕن و دواتریش بێ ئەوەی ونبن بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان.
بەخێوکردنی کۆتر مێژوویەکی دوورودرێژی لە بەلجیکا و هۆڵەندا و باکووری فەرەنسا هەیە.
نیکۆلاس گیسڵبرێخت دەڵێت، نزیکەی 20 هەزار کەس لە بەلجیکا هەن کە باڵندە تەنیا بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕكێکاندا بەخێودەکەن.
پێشتر گرانترین کۆتر بە 1.25 ملیۆن یۆرۆ فرۆشرابوو و کڕیارەکەی "نیو کیم"یش ناوی خۆی ئاشکرا نەکرد.
rudaw -
