"ئەمساڵ 900 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەست داوە"
ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ ژمارەیەک کۆچبەر بە هۆی نوقمبوونی بەلەمەکەیان لە نزیک سنووری لیبیا و لە دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەست دا، بەلەمەکە لە لیبیاوە دەرچووە و لە نزیک سنووری خەمسدا ژێر ئاو کەوتووە".
سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕاشیگەیاند: "بەپێی ئەو ئامارانەی دەست دەزگای لوتکە کەوتوون، لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 20 هەزار کەس گیانیان لەدەست داوە، هەروەها تەنیا لە ئەمساڵدا 900 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەستداوە و لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە تاوەکو ئێستا هەشت ڕووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەم لە دەریای ناوەڕاستدا ڕوویانداوە".
باسنیوز
