CNN: قورسترین ئەرکی بایدن بەدەستهێنانەوەی متمانەی هاوپەیمانەکانی ئەمریکایە
تۆڕی هەواڵی CNN راپۆرتێکی لەبارەی ئەرکە قورسەکانی بایدن دوای وەرگرتنی دەسەڵات بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتوە، بایدن وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا روبەڕوی چەند پرسێک دەبێتەوە کە چارەسەرکردنیان ئاسان نیە، بەڵام قورسترین ئەرک کە چاوەڕێی بایدن دەکات بریتییە لەگێڕانەوەی متمانەی هاوپەیمان و دۆستە نزیکەکانی ئەمریکا.
قورسترین ئەرکی بایدن باوەڕپێکردنی جیهانە بەوەی کە ئەمریکا دەگەڕێتەوە سەر رێگە راستەکەی خۆی، تەنانەت گێڕانەوەی متمانەی هاوپەیمانانی ئەمریکا بۆ بایدن ئاسان نابێت
بەگوێرەی راپۆرتەکە، بایدن روبەڕوی چەند پرسێکی گرنگ و هەستیار دەبێتەوە، لەوانەی پرسی چین، پرسی روبەڕوبونەوەی کیم جۆن ئون و بەرنامە ئەتۆمییەکە، بەڵام قورسترین ئەرکی بایدن باوەڕپێکردنی جیهانە بەوەی کە ئەمریکا دەگەڕێتەوە سەر رێگە راستەکەی خۆی، تەنانەت گێڕانەوەی متمانەی هاوپەیمانانی ئەمریکا بۆ بایدن ئاسان نابێت.
پێشوازیکردن لەسەرکەوتنی بایدن لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لەوڵاتانی جیهان نیشاندەری ئەو راستییەیە کە جیهان بەپیری هەر هەوڵێکی ئەمریکاوە دەچن
بەگوێرەی راپۆرتەکە، پێشوازیکردن لەسەرکەوتنی بایدن لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لەوڵاتانی جیهان نیشاندەری ئەو راستییەیە کە جیهان بەپیری هەر هەوڵێکی ئەمریکاوە دەچن کە بەرەو ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان و چاککردنەوەی ئەو زیانە بینێت کە ئیدارەی ترەمپ بەسیاسەتی دەرەوەی گەیاندوە.
لەوبارەیەوە، دپلۆماتکارێک بە سی ئێن ئێنی راگەیاندوە، چوار ساڵی ئیدارەی ترەمپ کاتێکی زۆر نیە بۆ ئەوەی بەزویی نەتوانرێت لەژێر کاریگەرییەکانی دەربچین، بەتایبەتیش سیاسەتی دەرەوە، بەڵام هێشتا ترس و نیگەرانی ئەوە لای هاوپەیمانەکان دەمینێت کە دوبارە ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ سەرۆکێکی وەک ترەمپ، بۆ ئەوەش چاویان لەدەنگی زیاتر لە 70 ملیۆن کەسی ئەمریکایە کە پشتیوانی ترەمپیان کردوە.
خەندان-
