ئەردۆگان سەردانی قوبرس دەکات

 ئەردۆگان سەردانی قوبرس دەکات
ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەردانێکی فەرمی بۆ کۆماری تورکی قوبرسی باکور ئەنجامدەدات.

سەردانەکەی ئەردۆگان لەسەر بانگهێشتی ئەرسین تەتار سەرکۆماری تورکی قوبرسی باکور، ئەنجامدەدرێت

فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاویکردەوە، سەردانەکەی ئەردۆگان لەسەر بانگهێشتی ئەرسین تەتار سەرکۆماری تورکی قوبرسی باکور، ئەنجامدەدرێت.

ئەردۆگان لە میانی سەردانەکەیدا بەشداریی لە رێوڕەسمی 37 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری تورکی قوبرسی باکور دەکات

لە راگەیەنراوەکەی فەرمانگەی پەیوەندییەکان ئاماژە بەوە دراوە کە ئەردۆگان لە میانی سەردانەکەیدا بەشداریی لە رێوڕەسمی 37 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری تورکی قوبرسی باکور دەکات.

ئەوەش خراوەتەڕو کە ئەردۆگان و تەتار تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگییە بەهێزەکانی نێوان هەردو وڵات دەکەن و لەبارەی پرسی قوبرس و دوایین پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکان دەکەن.

لەکۆتایی راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە چاوەڕێدەکرێت ئەردۆگان بەشداری لە رێوڕەسمی کردنەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە لیفکۆشا پایتەخی کۆماری تورکی قوبرسی باکور بکات.








خەندان
Top