فایزەری ئەمریکی و بایۆتەکنۆلۆجی ئەڵمانی ناوی ڤاکسینەکەیان دیاریدەکەن

 فایزەری ئەمریکی و بایۆتەکنۆلۆجی ئەڵمانی ناوی ڤاکسینەکەیان دیاریدەکەن
کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی و بایۆتەکنۆلۆجی ئەڵمانی لەسەر ناونانی ڤاکسینەکەیان نزیکبونەتەوە و پێدەچێت بە (کۆڤتی) بیناسێنن.

ئەو دو کۆمپانیایە لەسەر ناونانی ڤاکسینەکەیان نزیکبونەتەوە و دەیانەوێت بە (کۆڤیتی) بیناسێنن و تۆماری بکەن، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ پەتای (کۆڤید-19)

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی دەیلی تەلەگراف، هەردو کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی و بایۆتەکنۆلۆجی ئەڵمانی کە قۆناغی سێیەمی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکەیان تێپەڕاندوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن لەسەدا 90 کاریگەری هەبێت، لەسەر ناونانی ڤاکسینەکەیان نزیکبونەتەوە و دەیانەوێت بە (کۆڤیتی) (Covuity) بیناسێنن و تۆماری بکەن، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ پەتای (کۆڤید-19).

هەردو کۆمپانیا ئەو ناوەیان وەک براندێک پێشکەشی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا کردوە بۆ تۆمارکردنی ڤاکسینەکەیان

رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکرد، هەردو کۆمپانیا ئەو ناوەیان وەک براندێک پێشکەشی ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا کردوە بۆ تۆمارکردنی ڤاکسینەکەیان.

بەهەمان شێوە، پێشتر ئەو دو کۆمپانیایە ماڵپەڕێکیان بەو ناوە دروستکردوە بۆ بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان لەبارەی ڤاکسینەکە و چۆنیەتی چارەسەرکردنی توشبوانی کۆرۆنا.








خەندان-
Top