پوتین داوای یەکهەڵوێستی لەوڵاتانی ئاسیا دەکات

 پوتین داوای یەکهەڵوێستی لەوڵاتانی ئاسیا دەکات
ڤیلادمیر پوتین سەرۆکی روسیا داوای لە وڵاتانی ئاسیا و زەریای هێمن کرد دەست بخەنە ناو دەستی یەک بۆ روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییە هاوبەشەکان.

داهاتوی ناوچەکەمان و داهاتوی زەریای هێمن لەئاسیای ناوین بەستراوە بەتوانای ئێمەوە بۆ روبەڕوبونەوەی ئاڵەنگاریی و هەڕەشەکان

لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێک لەکۆبونەوەی لوتکەی وڵاتانی ئاسیای رۆژهەڵات کە لەڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە پێشکەشیکرد، سەرۆکی روسیا رایگەیاند، داهاتوی ناوچەکەمان و داهاتوی زەریای هێمن لەئاسیای ناوین بەستراوە بەتوانای ئێمەوە بۆ روبەڕوبونەوەی ئاڵەنگاریی و هەڕەشەکان.

بەرهەمی باشمان دەبێت، لەو روانگەیەشەوە روسیا ئامادەیە بۆ کاری پێکەوەیی

پوتین وتیشی، ئەگەر بەمجۆرە بەردەوامبین بەرهەمی باشمان دەبێت، لەو روانگەیەشەوە روسیا ئامادەیە بۆ کاری پێکەوەیی.

هەر لەمیانی پێشکەشکردنی وتارەکەیدا، پوتین باسی لەگرنگی هاریکاری وڵاتانی ئاسیا کرد لەسەر بنەمای رێزگرتنی دولایەنە و بەرژەوەندی هاوبەش.





خەندان-
Top