ئیسرائیل بۆردومانكردنی غه‌ززه‌ی ده‌ستپێكرده‌وه
سوپای ئیسرائیل له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، شه‌وی ڕابردو دو موشه‌ك له غه‌زه‌وه ئاراسته‌ی ئیسرائیل كراون، لهوهڵامیشدا هێزه‌كانیان چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازیان له غه‌ززه بۆردومانكردوه.
ئاراسته‌كردنی دو موشه‌ك له غه‌زه‌وه به‌ره و ناوه‌ڕاست و باشوری ئیسرائیل راگه‌یه‌ندرا
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای ئیسرائیل ئاراسته‌كردنی دو موشه‌كی له غه‌زه‌وه به‌ره و ناوه‌ڕاست و باشوری وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
به‌پێی میدیاكانی ئیسرائیل، له شه‌وێكدا له شارۆچكه‌ی عسقلان ده‌نگی ته‌قینه‌وه بیستراوه، به‌وته‌ی هاوڵاتیانیش، موشه‌كیان له‌شوێنی روداوه‌كه بینیوه.
بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه له‌دوای ئه‌وه دێت كه 28ی مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی ئه‌مساڵ، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا لهواشنتنی پایته‌ختی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل پلانی ئاشتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان له‌ژێر ناوی "رێكه‌وتننامه‌ی سه‌ده" راگه‌یاند.
دۆناڵد تره‌مپ له باره‌ی نه‌خشه‌رێگای ئیداره‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، "پرۆژه‌كه گرنگی زۆری به‌بوژاندنه‌وه‌ی باری ئابوری فه‌له‌ستین و ناوچه‌كه داوه، به‌وپێیه‌ش ئاستی هه‌ژاری فه‌له‌ستینییه‌كان له‌ئاستێكی مه‌ترسیداردایه، بۆیه پێویسته ژیانی پێكه‌وه‌یی هه‌ڵبژێرن".
ئه‌و رێكهوتننامهیهش كاردانه‌وه‌و ناڕه‌زایه‌تی فه‌ڵه‌ستینیه‌كان و به‌شێكی زۆر له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی لێكهوتهوه.
خه‌ندان
