ئێران تۆمپبارانی ناوچە سنوورییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات
سوپای پاسداران لە ژێر ناوی، رووبەڕووبوونەوەی “گروپی تیرۆرستان” بۆردومانەکەی کردووە و بە گووتەی خۆیان زیانی زۆریان بەو گروپانە گەیاندووە.
چەند جارێک لە نێوان هێزە کوردییەکان و پاسەوانی سنووری ئێران، رووبەڕووبوونەوەی روویداوە، هەردوولا زیانی گیانیان بەرکەوتووە.
دوێنێ هەینی، سێ پاسەوانی سنووری ئێران کوژران و تارانیش هێزە کوردییەکان بە هۆکار دەزانێت.
k24 -
