ئه‌نقه‌ره ئۆپه‌راسیۆنی "هه‌وره‌تریشقه‌ی 15"ی له دژی په‌كه‌كه راگه‌یاند
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا گوتی: فه‌رمانده‌یی "د‌رك" له بتلیس له هه‌ردوو ناوچه‌ی "موتكی و سرب كایا" ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كردووه و له‌و كرده سه‌ربازییه‌دا 816 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شدارن، ژماره‌یه‌كیان سه‌ر به هێزی تایبه‌تن.
وه‌ك وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ئاماژه‌ی پێداوه، "له ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنی هه‌وره‌تریشقه‌وه كه له مانگی ته‌ممووزی رابردووه‌وه ده‌ستیپێكراوه، تا ئێستا 143 چه‌كداری په‌كه‌كه‌یان كوشتووه و توانیویانه 74 ئه‌ندامی ئه‌و حزبه‌ش ده‌ستگیر بكه‌ن، كه ئه‌نقه‌ره به "تیرۆرست" ناویان ده‌بات".
هه‌روه‌ك دووپاتیكرده‌وه، له‌و كرده سه‌ربازیانه‌دا 251 حه‌شارگه و كۆگای چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان له‌ناوبردووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا گرتووه.
له مانگی ته‌ممووزی ئه‌مساڵه‌وه توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكی به ناوی "هه‌وره‌تریشقه" له دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه راگه‌یاندووه و تا ئێستا چه‌ند قۆناغێكی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه له ناوچه جیاوازه‌كانی باكووری كوردستان ئه‌نجامدراون.
سه‌رچاوه: ئاژانسی ئه‌نادۆڵ
k24 -
