ڤایرۆسی کۆرۆنای D614G بەخێرایی بڵاو دەبێتەوە

ڤایرۆسی کۆرۆنای D614G بەخێرایی بڵاو دەبێتەوە


بڵاوکراوەی (ساینس)، کە لەلایەن کۆمەڵەی ئەمەریکی بۆ پێشکەشکردنی توێژینەوەی زانستیی نوێوە دەردەچێ، بڵاوی کردووەتەوە: ”ڤایرۆسی کۆرۆنای شێوەگۆڕاو بەشێوەیەکی فراوان بڵاو دەبێتەوە، بەڵام مەترسیی کەمترە“.

لە توێژینەوەکەدا هاتووە، کۆپیی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە ناونراوە D614G، بووەتە خۆی تووشبوونی 85%ی حاڵەتەکان لە جیهان. توێژەران پێیان وایە، ئەو خۆگڕینەی ڤایرۆس وای لێ دەکات بەشێوەیەکی فراوان بڵاو ببێتەوە، چونکە گۆڕانکاری لە جیناتەکەیدا روودەدات.

بەڵام توێژینەوەیەکی دیکە، کە لەلایەن گرووپێکی زانکۆی نۆرس کارۆلینا ئەنجام دراوە، دەڵێ ئەو گۆڕانکارییەی لە جیناتی ڤایرۆسەکەدا روو دەدات، دەبێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەی توند.

توێژینەوەکە دەڵێت، ئەو خۆگۆڕینەی ڤایرۆس، کە ناونراوە D614G، بەربڵاوترین ڤایرۆسە لە سەرتاسەری جیهان، لە مانگی شوباتی رابردووشدا گەیشتووەتە ئەوروپا، بەهۆی گەشتی نێوان وڵاتانیشەوە بەخێرایی و لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا گواسترایەوە بۆ ئەمەریکا و ئاسیا.








باسنيوز
Top