ترەمپ: لە ماوەیەکی کورتدا بە ملیۆنان دەرزی ڤاکسینی کۆرۆنا بەرهەمدەهێنرێن

 ترەمپ: لە ماوەیەکی کورتدا بە ملیۆنان دەرزی ڤاکسینی کۆرۆنا بەرهەمدەهێنرێن
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، توانیومانە لە ماوەی کەمتر لە ساڵێک کارێکی گەورە بکەن کە ئەنجامەکەی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای لێکەوتەوە و لە ماوەیەکی کورتدا بە ملیۆنان دەرزی ڤاکسینەکە بەرهەمدەهێنرێن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەمیانی وتارێکدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند، "ئەو کارەی بە هەشت تا 10 ساڵ دەکرێت، توانیومانە لە ماوەی کەمتر لە ساڵێک بە ئەنجامی بگەیەنین"، ئەوەش مەبەستی ئەو ڤاکسینەیە کە کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی و بایۆنتیکی ئەڵمانی 9ی ئەم مانگە رایانگەیاند، کە بە رێژەی 90% کاریگەری هەیە.

پـێشبینی نەدەکرا ئەم ڤاکسینەی فایزەر هێندە سەرکەوتوبێت

ئاماژەی بەوەشکرد، پـێشبینی نەدەکرا ئەم ڤاکسینەی فایزەر هێندە سەرکەوتوبێت، لەلایەن رێبەرانی چەندین وڵاتەوە لەسەر بەرهەمهێنانی ئەم ڤاکسینە پـیرۆزبایی لێکراوە.

سەرەتا لەو کارمەندانە دەدرێن کە لە هێڵی پـێشەوەی ڕوبەڕوبونەوەی پەتاکەن و پاشان دەدرێت لە کەسانی بە تەمەن

ترەمپ باسی لەوەشکردوە، لە ماوەیەکی کورتدا بە ملیۆنان دەرزی ڤاکسینەکە بەرهەم دەهێنرێن و سەرەتا لەو کارمەندانە دەدرێن کە لە هێڵی پـێشەوەی ڕوبەڕوبونەوەی پەتاکەن و پاشان دەدرێت لە کەسانی بە تەمەن و ئەوانەی نەخۆشی درێژدەمیان هەیە.

لەبارەی بڵاوبونەوەی ڤاکسینەکە لەسەرتاسەر ئەمریک







خەندان
Top