هاککەرە رووسی و کۆرییەکان هێرش دەکەنە سەر کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا

هاککەرە رووسی و کۆرییەکان هێرش دەکەنە سەر کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا
کۆمپانیای مایکرۆست بڵاویکردەوە، چەند هاککەرێکی رووسیا و کۆریای باکوور، چەند دامەزراوەیەکی حکومی و کۆمپانیایەکیان کردووەتە ئامانج کە کار بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکەن.

مایکرۆسۆفت ئاشکرایکردووە، گروپە رووسییەکە ناوی فانسی بیەر و کۆرییەکەش بە ناوی زینکە، زۆربەی هەوڵەکانیان شکستیپێهێنراوە، بەڵام هەندێک هێرشیان سەرکەوتووبووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هاککەرەکان وڵاتانی کەنەدا، فەرەنسا، هیندستان، کۆریای باشوور و ئەمەریکایان کردووەتەوە ئامانج.

باڵیۆزی رووسیا لە ئەمەریکا، رەتیکردەوە هیچ زانیارییەکی لەوبارەوە هەبێت، کۆریای باکووریش بێ دەنگە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، چەند کۆمپانیایەکی ئەمەریکی سەرکەوتنی ڤاکسینەکەیان راگەیاندووە و هیوایەکیان بە جیهانداوە.
k24 -
Top