ئەردۆگان سیستمێكی نوێی سیخوڕی سەربازیی وڵاتەكەی رادەگەیەنێت
سەركەوتنی سیستمی سیخوڕیی سەربازیی (كاراكوڵاك)ی راگەیاند
رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا دوێنێ پێنجشەممە لەمیانی لێدوانێكیدا لە شارۆچكەی گیۆلباشی لە ئەنقەرە، سەركەوتنی سیستمی سیخوڕیی سەربازیی "كاراكوڵاك" كە بە واتای "بیستۆكی رەش" دێت، راگەیاند.
ئەو سیستمەش تێیدا تایبەتە بە سیخوڕی و گوێگرتنی نهێنی
سەبارەت بە سیستمەكە رونیكردەوە، تاقیكردنەوەی مانگە دەستكردەكانیان و رەوانەكردنیان بۆ بۆشایی ئاسمان و دواتر جێگیركردنیان سەركەوتوبوە، ئەو سیستمەش تێیدا تایبەتە بە سیخوڕی و گوێگرتنی نهێنی، كە هێزێكی مەزن دەبەخشێتە هێزە سەربازییەكانیان.
توركیا 62 پرۆژەی بەرگریی جێبەجێكردوە
باسی لەوەشكرد، لە ساڵی 2020دا، توركیا 62 پرۆژەی بەرگریی جێبەجێكردوە، ژمارەی پرۆژەكانیش بە تەواوكراو و ئەوانەش كە لە كاركردندان گەیشتوەتە 700 پرۆژە.
لە چوارچێوەی یەكەمین 100 كۆمپانیای جیهانیشدان لەروی ئەو وەبەرهێنان و تەكنەلۆجیا سەربازییانەوە
رونیشیكردەوە، توركیا هەنوكە حەوت كۆمپانیای بەرگریی هەیە لە چوارچێوەی یەكەمین 100 كۆمپانیای جیهانیشدان لەروی ئەو وەبەرهێنان و تەكنەلۆجیا سەربازییانەوە، پێنج لەو كۆمپانیایانەش لە پێنج ساڵی كۆتاییدا چونەتە لیستەكە.
ئەوەش لەكاتێكدایە توركیا لەمیانی چەند ساڵی رابردو هەتا ئێستا، بەشێك لە هێز و توانا سەربازییەكانی لە چەند وڵاتدا بەكاردەهێنێت دژ بە دەسەڵات، یاخود پێكهاتە جیاوازەكانی ئەو وڵاتانە.
خەندان
