وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەست بەسەر ئەو نامانەدا دەگرێت کە لەدەرەوە ئاراستەی بایدن دەکرێن

 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەست بەسەر ئەو نامانەدا دەگرێت کە لەدەرەوە ئاراستەی بایدن دەکرێن
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا یەکەم هەنگاوی دژی جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەستپێدەکات و رێگری لەبایدن دەکات دەستی بەو نامانە بگات کە لەسەرکردە و وڵاتانی دەرەوە ئاراستەی کراون.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەست بەسەر ئەو نامانەدا دەگرێت کە لەدەرەوە ئاراستەی بایدن دەکرێن

بەگوێرەی تۆڕی هەواڵی CNN، دوای راگەیاندنی سەرکەوتنی جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان لەهەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەی وڵاتانی دەرەوە پەیامی پیرۆزبایی و بەڵێنی هەماهەنگییان ئاراستەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کردوە و لەئێستادا تەواوی ئەو نامانە لەوەزارەتی دەرەوە دەستیان بەسەردا گیراوە و ئیدارەی ترەمپ رێگری لەتیمی بایدن دەکات دەستی بەو نامانە بگات.

تیمی بایدن بەبێ بەشداری وەزارەتی دەرەوە لەپەیوەندیدان لەگەڵ حکومەتی وڵاتانی دەرەوە و سەدان پەیوەندی تەلەفۆنی و پەیامیان لەدەرەوە پێگەیشتوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی سی ئێن ئێن، لەئێستادا تیمی بایدن بەبێ بەشداری وەزارەتی دەرەوە لەپەیوەندیدان لەگەڵ حکومەتی وڵاتانی دەرەوە و سەدان پەیوەندی تەلەفۆنی و پەیامی لەدەرەوە پێگەیشتوە، لەنێوانیشیاندا جەستن ترۆدۆی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا، راوێژکاری ئەڵمانیا، و بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بریتانیا.

لەوبارەیەوە شارەزایەک و سەرچاوەیەکی نزیک لە تیمی بایدن رایگەیاند، دەبیت تیمی بایدن چاوەڕێی ئاڵەنگاری پێشبینی نەکراو بکەن لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە، لەبەرئەوەی تائێستا ترەمپ رەتیدەکاتەوە هەڵبژاردنەکانی دۆڕاندبێت.

سەرچاوەکە راشیگەیاندوە، بایدن تەنها رێگری لێنەکراوە دەستی بەنامەکان بگات، بەڵکو رێگریشی لێکراوە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی لەڕێگای وەزارەتی دەرەوە ئەنجامبدات.







خەندان
Top