دواین ئاماری توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان

 دواین ئاماری توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان
ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە ماوەی هەفتەی رابردودا زیادیکردوە، کۆی توشبوانی پەتەکەش لە جیهاندا گەیشتە 52 ملیۆن و 441 هەزار کەس، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 35 ملیۆن و 677 هەزار کەس چاکبونەتەوە.

بەگوێرەی دوایین ئامار ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتوەتە 52 ملیۆن و 441 هەزار و 495 کەس، لەو ژمارەیەش 36 ملیۆن و 677 هەزار و 514 کەس چاکبونەتەوە و ملیۆنێک و 289 هەزار و 753 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

لە ئەمریکا 10 ملیۆن و 708 هەزار و 728 کەس توشی کۆرۆنا بون

لەسەر ئاستی جیهان ژمارەی توشبوان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەخێرایی بەرزدەبێتەوە، بەجۆرێک کۆی توشبوانی پەتاکە گەیشتوەتە 10 ملیۆن و 708 هەزار و 728 توشبو.

لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپا ژمارەی توشبوان لە فڕەنسا بە خێرایی بەرزدەبێتەوە و تا ئەمڕۆ ملیۆنێک و 865 هەزار کەس توشی پەتاکە بون، لەو ژمارەیەش 42 هەزار و 535 کەس گیانیانلەدەستداوە.










خەندان
Top