دەتەوێ بزانی ترەمپۆكراسی چییە؟
تره‌مپ-ۆكراسی واته سیستمی تره‌مپ له حوكمڕانیدا، سیستمێكی داپلۆسێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یی كه تره‌مپ بنیاتیناوه نه‌ك دژی كۆنگرێس به‌ڵكو زۆر زیاتریش له‌گه‌ڵ كۆنگرێس، شانبه‌شانی به‌شێكی زۆر له سه‌ركرده كۆمارییه‌كان. تره‌مپۆكراسی سیستمێكی ده‌سه‌ڵاتدارییه لای تره‌مپ كه رێگره له رێكخستنی كاروباری ده‌وڵه‌ت، نایه‌وێت ده‌وڵه‌ت له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شێنێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌ت بشكێنێت.
كتێبه تیشكده‌خاته سه‌ر ره‌فتاری تره‌مپ وه‌ك سیاسییه‌ك، ئه‌و شتانە ده‌خاته‌ڕوو كه تره‌مپ له ئیداره‌كه‌یدا كردوونی له ما‌وه‌ی دوو ساڵ سه‌رۆكایه‌تیدا و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه داونی، له لاپه‌ڕه‌ی 15 كتێبه‌كه‌دا ده‌ڵێت:"تره‌مپ گه‌یشته سه‌رۆكایه‌تی به هه‌وڵی كۆمه‌ڵێك نوخبه له چوارده‌وری بۆ دۆزینه‌وه‌ی كار بۆ به‌شێكی زۆریان. له‌گه‌ڵ گروپێكی لاوه‌كی كه سه‌ر به كۆمه‌ڵێك له‌و پیاوانه بوون كه ته‌نیا هه‌ست به به‌های ئابووری ده‌كه‌ن." دەڵێت: "تره‌مپ نه‌بووه جێگه‌ی باوه‌ڕی ده‌نگده‌ره‌كانی، به‌ڵام ئه‌وان باوه‌ڕیان پێی هه‌یه، هه‌تا كۆمارییه‌كان ترسیان له‌و نوخبه سیاسییه سه‌رمایه‌داره هه‌بوو كه پشتگیری تره‌مپ-یان كرد، نه‌یانوێرا پاشه‌كشێ به تره‌مپ بكه‌ن".
ده‌نگم به هیلاری كلنتۆن دا
فۆرم له‌كتێبه‌كه‌یدا داوا له كۆمارییه كلاسیكییه‌كان ده‌كات كه یاسایه‌كی كه‌نه‌رڤاتیڤیانه‌ی حزبی ده‌ركه‌ن، كه به‌راستی تره‌مپ مافی ئه‌وه‌ی نه‌بێت حاكمی ره‌ها بێت و بتوانێت دیموكراسی تێكشكێنێت، چونكه كه‌سێكی ته‌واو ئه‌ناركییه. هه‌روه‌ها ئاماژه ده‌كات به‌وه‌ی كه چۆن ترسمان نه‌بێت وه‌ك ده‌وڵه‌تێك كه ده‌ستوره‌كه‌مان شكست پێبهێنێت. ده‌ڵێت:"ده‌نگم به هیلاری كلنتۆن دا، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ڵكی هه‌یه بۆ من، له‌كۆمه‌لێك لیستی وه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ی باج و ده‌ستكه‌وتی ماددی و ریوشوێنی یاسایی و قه‌زایی، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رگری له پابه‌ندبوون به یاسا و رێساكانی دیموكراتییه‌وه ده‌كرد، پێموابوو هیلاری پابه‌ندده‌بوو به كۆمه‌لێك پێودانگ كه تره‌مپ قه‌شمه‌ری پێدێت".
نووسه‌ر قسه‌كردنی سیاسییانه‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌خاته‌ڕوو كه ئامانجیان دروستكردنی ئه‌مریكایه به پارچه‌پارچه‌كراوی نه‌ك به یه‌كگرتووی، فرۆم نایه‌وێت پێداگری له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی سه‌رۆك تره‌مپ بكات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت په‌نجه بخاته‌سه‌ر تره‌مپۆكراسی له‌سیستمه‌كه‌دا.
ئه‌مریكا ئه‌بێت به تره‌مپۆكراسی؟
كتێبی " تره‌مپۆكراسی" ته‌نیا 10 رۆژ دوای كتێبی "ئاگر و توڕه‌یی" مایكل وۆلف چاپكرا. كه به‌قه‌باره نزیكن له‌یه‌كه‌وه و ئه‌میش نزیكه‌ی 320 لاپه‌ڕه‌یه. فرۆم به وریاییه‌وه جه‌ده‌ل به‌نێو ده‌قه‌كه‌دا ده‌كات و بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی جیاوازی مێژووی و سیاسیی و میدیایی به‌كارهێناوه. روانینێكی روون و ئاشكرای خستۆته‌ڕوو له‌سه‌ر جیهانی تره‌مپ كه چۆن كه‌ناڵی فۆكس و ئێن بی سی نیوز به‌كارده‌هێنێت بۆ چاوپێكه‌وتنه‌كانی، له‌رێگه‌ی هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس هیو هیوت و مارك لێڤین.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی ورد نیشانده‌دات كه چۆن تره‌مپ هێزێكی خه‌یاڵی سه‌رسوڕهێنه‌ر به‌كارده‌هێنێت شانبه‌شانی ره‌فتاره‌كانی تا خه‌ڵك ملكه‌چبكات نه‌ك هاوڕی و هاوكاره‌كانی كه له كاتێكدا به‌شێكی زۆریان پۆست و پله‌و پایه‌یان وه‌رگرتووه.
دروستکردنی تره‌مپۆكراسی!
فرۆم ده‌پرسێت شێوازی حوكمی سه‌رۆك تره‌مپ چۆنه؟ بنیاتنانی تره‌مپۆكراسی چییه؟ سه‌ره‌تا وه‌ك بزنس، تره‌مپ قازانجی هه‌موو شتێكی بۆ خۆی و ژماره‌یه‌كی كه‌می كارمه‌ندانی چوارده‌وری ئه‌وێت، له‌كاتێكدا كه‌مكردنه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی خه‌رجی ته‌نیا بۆ بڕواكردنه پێی.
له چاپته‌ری دووه‌می كتێبه‌كه له‌ژێر ناوی (ده‌سته‌به‌ركردن)، نووسه‌ر جه‌ختیكردۆته سه‌ر پێچه‌وانه‌كانی ئاكاری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن. چونكه به‌شی زۆری كتێبه‌كه‌ی بۆ سیاسه‌تی تره‌مپ داناوه به رۆژی هه‌ڵبژاردنییه‌وه و نووسه‌ر دووباره‌ی ده‌كاته‌وه كه تره‌مپ له‌توانایدایه چالێنجی پێودانگی ره‌فتاره باشه گه‌شاوه‌كانی ئه‌مریكا بكات له‌رێگه‌ی ئه‌و نوخبه سیاسییه كۆماریی و میدیایی و داراییه‌ی كه هه‌یه‌تی.
له چاپته‌ری چوار كه له‌ژێر ناوی (تاڵانی) و له‌لاپه‌ڕه 53دا نووسه‌ر ده‌ڵێت:"ته‌نیا له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا 8 ئه‌وه‌نده‌ی باراك ئۆباما-ی سه‌رۆكی پێشوو، گه‌شتی وڵاتانی كردووه. له‌ساڵی 2017 كۆنگرێس به‌شی شێری پاره‌ی بۆ پاراستنی ئاسایشی تره‌مپ دابینكردووه كه زیاتر له 120 ملیۆن دۆلار بووه، هه‌روه‌ها له مارسی 2017، كوشنێر-ی زاوای تره‌مپ و راوێژكار، بۆ كه‌شتێك 330 هه‌زار دۆلاری خه‌رجكردووه. ئیرك كوڕی تره‌مپ له جێنیوه‌ری 2017 ، له گه‌شتێكیدا بۆ ئۆرۆگوای ته‌نیا كرێی ژووری هۆتێله‌كه‌ی 100هه‌زار دۆلار بووه."
دیڤد فرۆم-م چۆن ناسی؟
له‌ڕاستیدا نووسینەکانی دیڤد فرۆم به وتاره سه‌رنجڕاكێشه‌كانی له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریكا له گۆڤاری The Atlantic وایلێكردم ئه‌م كتێبه بخوێنمه‌وه.
فرۆم-ی 58 ساڵ، له‌ساڵی 2007 ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكی وه‌رگرتووه، بۆیه هه‌میشه چاوێكی له‌سه‌ر دژایه‌تیكردنی راسیزمه، ئه‌و ده‌ڵێت:"له هه‌موو ئه‌و به‌ڵینانه به‌شیمان بۆوه كه به پیاوه بچوكه سپی پێسته‌كانیدا، له‌بری ئه‌وه شێوه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی پۆشی و به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندی توێژێكی ملیاردێر و كۆمارییه‌كان كرد كه هه‌مان هه‌ڵسوكه‌تی ئه‌و ئه‌نوێنن، به‌ڵام هه‌ردوو توێژه‌كه به توندی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكییه‌وه ره‌تكراوه‌ن. یه‌كه‌م شت به كاوه‌خۆ ئه‌مه بوه‌ته هۆی داڕوخانی كۆمارییه‌كان، دووه‌میش ده‌سته‌وسانی دیموكراته‌كان كه دۆخیان له دۆخی كۆمارییه‌كان باشتر نییه!"
فرۆم به‌خێرایی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردۆته‌وه كه تره‌مپ ئامرازێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی كه گرفتی ئه‌مریكییه‌كان زیادبكات له نێویاندا راسیسزم. نووسه‌ر جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه كه نوخبه‌ی كۆمارییه‌كان به ده‌یان كه‌سی تێدایه كه به په‌نابه‌ری هاتوونه‌ته ئه‌مریكا كه‌چی ئه‌وه‌تا له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك تره‌مپ-دا كه‌مترین په‌نابه‌ر هێنراوه‌ته وڵاته‌كه‌وه.
تره‌مپ كلێپتۆكرات-ە
دێڤد فرۆم له‌هه‌موو چه‌پته‌رێك جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه تره‌مپ سه‌رۆكێكی كلێپتۆكراتییه، واتا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌كارده‌هێنێت بۆ بردنی سه‌رچاوه‌ی وڵات.
نووسه‌ر جه‌خت له خاڵێكی گرنگ ده‌كاته‌وه كه ته‌نگه‌تاوبوونی تره‌مپه به‌و ره‌خنانه‌ی له‌لایه‌ن میدیاوه ئاراسته‌ی ده‌كرێن، له‌كاتێكدا ده‌بوو به‌پێچه‌وانه بیتوانیایه ئه‌و ره‌خنانه بقۆزێته‌وه. فرۆم ده‌ڵێت:"ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌كه‌ین تره‌مپ باش ببێت كه‌چی ئه‌و توندتر ئه‌بێت. كه‌واته ئه‌مه خراپی به‌رپرسیارێتی نوخبه‌ی ئه‌مریكییه، غرووری سه‌ركرده‌كانی هه‌ردوو حزبه، دابڕانی ئه‌و سه‌روه‌ته به‌نرخه‌یه كه پێی ده‌ڵێن دیموكراسی.
نووسه‌ر له چاپته‌ری ده‌یه‌مدا تیشكده‌خاته سه‌ر تره‌مپۆكراته ئه‌مریكییه‌كان. من وایده‌بینم كه فرۆم بیه‌وێت پیمانبڵێت كه ئه‌مانه بێهێزترین پارێزه‌رن به‌رامبه‌ر ئه‌و ترسانه‌ی كه رووبه‌ڕووی ئه‌مریكا ده‌بنه‌وه. ئه‌مانه گواستنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌یان له مه‌به‌ستێكی گونجاوه‌وه ده‌چێته ناو گیرفانێكی نه‌گونجاوه‌وه، كارده‌كه‌ن بۆ به‌لارێدابردنی جێبه‌جێكردنی یاسا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی بزنسه‌كه‌یان.
فرۆم له كه‌نه‌دا له دایكبووه. له هه‌ر سێ زانكۆی تۆرینتۆ و بێل و كۆلێژی مافی زانكۆی هارڤارد بڕوانامه‌ی به‌ده‌ست هێناوه. ساڵی 1980 به‌شداریكردووه له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی رۆناڵد رێگان، به‌شداریكردووه له كۆنگره‌ی حزبی كۆماری ساڵی 1988. پاڵپشتی لێدانی عێراقی كردووه له‌سه‌ر ده‌ستی ئیداره‌كه‌ی جۆرج ده‌بلیو بوش. نووسه‌ری لێدوان و وتاره‌كانی جۆرج ده‌بلیو بۆش-43 مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا بووه و خاوه‌نی 9 كتێبه له‌بواری سیاسه‌تدا.
گرنگی ئه‌م كتێبه له‌وه‌دایه كه كه‌سێك نووسی ئه‌ندامی كۆمارییه‌كانه، هه‌ر بۆیه له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می فرۆشی كتێیه‌كه‌دا له‌دوای 16ی جێنیوه‌ری 2018-ه‌وه، نزیكه‌ی 55هه‌زار دانه‌ی لێفرۆشرا.
k24 -
