لە ئێران زیاتر لە 460 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا
هاوکات بەپێی دوایین ئاماری ئیران کە ئەمڕۆ چوارشەممە لەزاری سیما سادات لاری گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێرانەوە بڵاو کراوەتەوە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 11 هەزار و 780 کەسی دیکە تووشی پەتاکە بوون.
لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆناوە هەتا ئێستا لە ئێران 715 هەزار هاووڵاتیی ئەو وڵاتە تووشی پەتای کۆرۆناو بوون.
هاوکات هەتا ئێستاش 39 هەزار و 664 کەس هەر بەو بۆنەوە گیانیان لەدەست داوە.
بەپێ هەمان سەرچاوە هەتا ئێستا لە سەرتاسەری ئێران 536 هەزار و 105 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
