ئێران 157 ده‌ستگیركراوی خۆپیشاندانه‌كانی ئازاد كرد
گوته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، "غولام حوسێن ئیسماعیلی" رایگه‌یاند، (157) ده‌ستگیركراوی ئه‌منی له ریزی ئه‌و (2301) ده‌ستگیركراوه بوون، كه به‌ر لێبوردنی رابه‌ری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌لی خامه‌نه‌یی كه‌وتوون و ئازاد كراوون.
روونیشیكرده‌وه، لێبوردنه‌كه، به هۆی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌وه ده‌ركرابوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و ده‌ستگیركراوه ئه‌منیانه به تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده له دژی كۆماری ئیسلامی و گردبوونه‌وه‌ی نایاسایی و هاوسۆزی و به‌شداریكردن له خۆپیشاندانه نایاساییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.
k24 -
