شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان بە ڕادەستكردنی هەرێمی قەرەباخ كۆتایی هات

شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان بە ڕادەستكردنی هەرێمی قەرەباخ كۆتایی هات
سەرۆكی ئازەربایجان، ئەمڕۆ ڕێككەوتنی وڵاتەكەی لەگەڵ ئەرمینیا بۆ ئاگربەست لە هەرێمی قەرەباخ بە نێوەندگیریی ڕووسیا راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە 10/11/2020، ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆكی ئازەربایجان ئاشكرای كرد، بە نێوەندگیری رووسیا، ڕێككەوتن لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە هەرێمی قەرەباخ كراوە.

ئاشكراشی كردووە، دوای شەش هەفتە لە شەڕكردن، ئەرمینیا واژۆی لەسەر ڕێككەوتنی "ڕادەستبوون" كردووە.

عەلیێڤ، بە هێمای سەركەوتنەوە لە رێی كەناڵەكانی وڵاتەكەیەوە وتارێكی دا و ڕای گەیاند "نیكۆل باشینیان، سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیامان ناچار كرد كە واژۆ لەسەر بەڵگەنامەی ڕادەستبوون بكا".

بە پێی ڕێككەوتنەكە، ئەرمینیا لە ماوەیەكی زۆر كورتدا هێزەكانی لە هەرێمی ناگۆرنی قەرەباخ دەكشێنێتەوە، ڕووسیا و توركیای هاوپەیمانی ئازەربایجان، بەشداری جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە دەكەن و هێزەكانی ئاشتیپارێزیش لە سنووری نێوان هەردوو وڵات بڵاو دەبنەوە.

سەرۆكی ئازەربایجان، هێرشی كردە سەر سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا و بە ترسنۆك ناوی برد، بە هۆی ئەوەی "لەبەردەم زوومی كامێراكان واژۆی لەسەر ڕێككەوتنەكە نەكردووە".











باسنوز
Top