له ڕووسیا ژمارهى تووشبوانى كۆرۆنا ملیۆنێك و 800 ههزار كهسى تێپهڕاند
بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ سێشەممە 10/11/2020، لە ڕووسیا 20 ھەزار و 977 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە ملیۆنێک و 817 ھەزار و 109 کەس.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ دووشەممە لە ڕووسیا، 21 ھەزار و 798 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا ببوون.
ھەر لە ڕووسیا 368 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 31 ھەزار و 161 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا ملیۆنێك و 350 ههزار و 741 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
