نرخی نه‌وتی خاو دابه‌زی
به‌گوێره‌ی بۆرسەی جیهانی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌راورد به دوێنێ دوشه‌ممه، نه‌وتی نه‌وتی جۆری برێنت رێژه‌ی 0.46% به‌هاكه‌ی دابه‌زیوه، به‌ڵام نرخی نه‌وتی ئه‌مریكا به‌رێژه‌ی 0.57% دابه‌زینی به‌خۆوه بینی و گه‌یشته 39 دۆلار و 42 سه‌نت.
دوێنێ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 43.19 دۆلار و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش به 41.07 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا
دوێنێ دوشه‌ممه، هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 43.19 دۆلار و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش به 41.07 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
به‌هۆی زۆربونی ژماره‌ی توشبون و مردن به‌كۆرۆنا له‌ماوه‌ی رابردودا، سه‌ره‌ڕای كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌لایه‌ن رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپێك)، نرخی نه‌وت به‌كه‌می ماوه‌ته‌وه و تائێستا ئاسۆیه‌ك بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی نیه.
مانگی ئازاری ئه‌مساڵ، نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا نزمترین ئاستی له دوای ساڵی 2002ه‌وه تۆماركرد، به جۆرێك نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له خوار 25 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.
به‌گوێره‌ی شیكه‌ره‌وه ئابورییه‌كان و پسپۆڕانی نه‌وت، هۆكاری سه‌ره‌كی ناجێگری نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی شه‌پۆلی دوه‌می كۆرۆنا كه ئاسۆیه‌كی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه ئابورییه‌كان له جیهاندا نه‌هێشتوه‌ته‌وه.
خەندان
