ترەمپ لە ڕێگەی تویتەرەوە وەزیری بەرگریی وڵاتەكەی لەسەر كار لادا
بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە بە كاتی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەم وڵاتە لە ڕێگەی یەكەم پۆستی تویتەری ئەمڕۆیەوە، مارك ئیسپەر وەزیری بەرگریی ئەمریكای لەسەر كار لادا.
ترەمپ لە یەكەم پۆستی ئەمڕۆیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر)، مارك ئیسپەر وەزیری بەرگریی لەسەر كار لادا و لە شوێنی ئەودا، بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتمانیی نەهێشتنی تیرۆری بە بریكاری وەزارەتەكە دامەزراند.
سەرۆكی ئەمریكا كە تەنها سێ ڕۆژە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی وڵاتەكەی دۆڕاندووە، لە تویتەكەیدا نووسیویەتی "خۆشحاڵم بە دەستنیشانكردنی كریستۆڤەر سی میڵەر بەڕێوەبەری ڕێزداری ناوەندی نیشتمانیی نەهێشتنی تیرۆر، وەك بریكاری وەزارەتی بەرگری و دەمودەست دەستبەكاربوونی.
ترەمپ هەروەها نووسیویەتی "كریس كارێكی نایاب دەكات، كاری مارك ئیسپەر كۆتایی هات، دەمەوێ سوپاسی بكەم لە بەرانبەر ئەو خزمەتەی پێشكەشی كرد".
باسنيوز
