له ڕووسیا 256 تووشبووى دیكهى كۆرۆنا گیانیان لهدهست دا
بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ دووشەممە 9/11/2020، لە ڕووسیا 21 ھەزار و 798 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە ملیۆنێک و 796 ھەزار و 132 کەس.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ یهكشەممە لە ڕووسیا، 20 ھەزار و 498 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا ببوون.
ھەر لە ڕووسیا 256 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 30 ھەزار و 793 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا ملیۆنێك و 335 ههزار و 141 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
