ئێران: جارێکی دیکە دانوستان سەبارەت بە رێککەوتننامەی ئەتۆمی ناکەین
ئەمریکا هیچ رێگایەکی لەبەردەمدا نیە جگە لە رێزگرتن لە رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان
سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، چاوەڕوانی هەنگاوی کرداری لە جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەکەن سەبارەت بە پەیوەندییەکان و رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، چونکە "ئەمریکا هیچ رێگایەکی لەبەردەمدا نیە جگە لە رێزگرتن لە رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، چونکە ئەوە واشنتن بو رێککەوتنی ئەتۆمی پێشێلکرد".
پێویستە ئەمریکا دەستهەڵگرێت جەنگی ئابوری لەگەڵ ئێران
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویستە ئەمریکا دەستهەڵگرێت جەنگی ئابوری لەگەڵ ئێران، چونکە بەهۆی کشانەوەی ئەو وڵاتە لە رێککەوتنی ئەتۆم و دوبارە سەپاندنەوەی سزاکان، زیانی ملیاران دۆلار بە گەلی ئێران گەیشتوە.
تاران پێشنیاز وگفتوگۆکان پەیوەست بە رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ دەکات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەوەشی خستوەتەڕو، هەرچەندە رێگەکانی گەڕانەوەی بۆسەر مێزی گفتوگۆ "قورسن"، بەڵام تاران پێشنیاز وگفتوگۆکان پەیوەست بە رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ دەکات.
خەندان
