باشینیان داوا لە بایدن دەكات دان بەسەربەخۆیی كۆماری قەرەباغ بكات

باشینیان داوا لە بایدن دەكات دان بەسەربەخۆیی كۆماری قەرەباغ بكات
سەرۆ وەزیرانی ئەرمینیا، نیكۆل باشینیان داوای لە كاندیدی دیموكراتەكان جۆ بایدن كردن ھەنگاوی چالاك بگرێتەبەر بۆ راگرتنی شەڕ لە قەرەباغ و دان بە سەربەخۆیی ئەو ھەرێمە بنێت.

باشینیان ئەمڕۆ یەكشەممە لە نامەیەكی پیرۆزباییدا بۆ جۆ بایدن گوتی: ئومێدێكی گەرەم ھەیە بەوەی ئیدارەكەتان ھەنگاوی چالاك بگرێتەبەر بۆ كۆتاییھێنان بەشەڕ و چارەسەركردنی تەواوی پرسەكە، بەشێوەیەك دابینی ئاسایشی قەرەباغ و مافەكەی لە چارەی خۆنووسین بكات".

باشینیان ئاماژەشیكرد، ئەرمینیا رۆڵی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە چارەسەركردنی ململانێی قەرەباغ بەگرنگ دەزانێت، چونكە یەكێكە لە سەرۆكەكانی كۆمەڵەی مینیسكی سەر بە رێكخراوی ئاسایش و ھاریكاری لە ئەوروپا.

ھەروەھا روونیشیكردەوە: بایدن بەشێوەیەكی بەرچاو بەشدارییكردووە لە بەھێزكردنی دۆستایەتی ئەمەریكایی و ئەرمەنی و گوتی: گەلی ئەرمینیا رێز لە ھەڵوێستان دەگرێت لە پاراستنی بەرژەوەندییەكانی و داننان بە جینۆسایدی ئەرمەنییەكان".
K24 -
Top