میلانیا تره‌مپ هه‌وڵ ده‌دات هاوسه‌ره‌كه‌ی رازی بكات بۆ ئه‌وه‌ی دان به شكسته‌كه‌یدا بنێت
به گوته‌ی ئه‌و میدیا ئه‌مه‌ریكییه، سه‌رچاوه‌كه ئاشكرایكردووه، "خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندی به چه‌ندین كه‌سی نزیك و ده‌وروبه‌ری دۆناڵد تره‌مپه‌وه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌وڵه‌كانیدا بۆ رازیكردنی تره‌مپ هاوكاری بكه‌ن و ئامۆژگاری هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات، كه ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه به شكسته‌كه‌ی رازی بێت، وێڕای ئه‌وه‌ی میلانیا هیچ هه‌ڵوێستێكی له‌باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه نیشان نه‌داوه، به‌ڵام رای خۆی به‌رامبه‌ر واقعه‌كه نیشانداوه".
هه‌روه‌ها گوتی: "میلانیا وه‌ك هه‌میشه رای خۆی ده‌ربڕی".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ تۆڕی میدیایی "CNN" بڵاویكرده‌وه، جارید كۆشنه‌ر، هاوسه‌ری ئیڤانكای كچی تره‌مپ و هاوكات راویژكاری تره‌مپ زۆر هه‌وڵ ده‌دات، تره‌مپ بگه‌یه‌نێته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی، كه دان به سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدندا بنێت و به شكسته‌كه‌ی رازی بێت.
هه‌رچه‌نده شه‌وی رابردووی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته راگه‌یاند، به‌ڵام تا ئێستا تره‌مپ سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان راسته‌قینه نین و ساخته‌كاری زۆر له پرۆسه‌ی ده‌نگدان و هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كاندا كراوه، هه‌روه‌ها ئاماده‌ش نییه دان به سه‌ركه‌وتنی بایدن و شكستی خۆیدا بنێت.
k24 -
