زاواكه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌ستی له‌ كار كێشایه‌وه‌

زاواكه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌ستی له‌ كار كێشایه‌وه‌
میدیای جیهانی بڵاویكرده‌وه‌، وه‌زیری دارایی و گه‌نجینه‌ی توركیا، "به‌رائه‌ت ئالبیراق"، كه‌ هاوكات زاوای ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیایه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌.

ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زیره‌ی حكومه‌تی توركیا له‌ كاتێكدایه‌، به‌های لیره‌ی توركی به‌ شێوه‌یه‌كی رۆژانه‌ داده‌شكێت و دراوی توركیا به‌های له‌ده‌ستده‌دات.

تا ئێستا له‌ باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌وه‌، میدیای توركیا هیچ زانیارییه‌كیان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌ و ده‌گوترێت هه‌ژماره‌كه‌ی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، هاك كراوه‌.
k24 -
Top