نەتانیا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی بایدن کر

 نەتانیا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی بایدن کر
بەپێچەوانەی ئەوەی چاوەڕێدەکرا، بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پیرۆزبایی و پێشوازیکردنی لەئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا وەک هاوپەیمانێکی نزیکی ئەو وڵاتە دواخست، بەڵام دواجار پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی بایدن کرد بۆ بردنەوەی لەهەڵبژاردنەکان.

چاوەڕێی کاری پێکەوەیی و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا دەکەم

لەپەیامێکدا، بنیامین نەتانیاهۆ، رایگەیاندوە، چاوەڕێی کاری پێکەوە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا دەکات.

کەناڵی 12-ی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بنیامین نەتانیاهۆ پیرۆزبایی لە بایدن ناکان بۆ بردنەوەی لەهەڵبژاردنەکان

ئەمە لەکاتێکدایە، کەناڵی 12-ی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بنیامین نەتانیاهۆ پیرۆزبایی لە بایدن ناکان بۆ بردنەوەی لەهەڵبژاردنەکان.

ئەو کەناڵە راشیگەیاند، نەتانیاهۆ چاوەڕێدەکات تا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی فەرمی بڵاودەکرێنەوە.

دوێنێ شەوی رابردو بەکاتی هەرێمی کوردستان، دوای راگەیاندنی سەرکەوتنی بایدن لە هەڵبژاردنەکان و مسۆگەرکردنی زۆرینەی کورسییەکان، ترەمپ چەند تویتێکی کرد و خۆی بەبراوەی هەڵبژاردنەکە لەقەڵەمدا.

لەتویتێکدا ترەمپ نوسیویەتی، 71 ملیۆن دەنگی یاسایی بەدەستهێناوە و ئەو هەڵبژاردنەکەی بردۆتەوە، رێگەش نەدراوە چاودێرەکانیان چاودێری پرۆسەکە بکەن و سەدان هەزار ئیمێڵ بۆ خەڵک نێردراوە کە نایاسایی بوە و ئەوەش ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی گۆڕیوە.

بەگوێرەی راگەیەنراوی دامەزراوەی ئەدیسۆن، دوای بردنەوەی دەنگەکانی ویلایەتی پێنسلڤانیا و نیڤادا و مسۆگەرکردنی 290 کورسی، جۆ بایدن وەک براوەی هەڵبژاردنەکە دیاریکراو دەبێتە 46 هەمین سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا.

هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا دوای یەکلایکردنەوەی دەنگەکان، دەچێتە دەستەی نوێنەرە هەڵبژێردراوەکان کە پێویستی بە 270 کورسی هەیە.

هەرچەندە، لەمێژودا چەند جارێک رویداوە کە بەشێک نوێنەرانی هەڵبژێردراو دەنگ بەکاندیدی سەرۆکایەتی خۆیان نادەن، بۆنمونە لەهەڵبژاردنی 2016 پێنج کاندیدی دیموکراتەکان دەنگیان بەهیلاری کلنتن نەدا، بەڵام جیاوازی کورسییەکانی ئەم هەڵبژاردنە لەنێوان بایدن و ترەمپ هێندە زۆرە ئەو مەترسییەی بۆ دیموکراتەکان تێپەڕاندوە.





باسنيوز
Top