تەندروستی بریتانیا هۆشداری دەدات لەمەترسی توشبونی پەتای كۆرۆنا و پەتای وەرزی پێكەوە

 تەندروستی بریتانیا هۆشداری دەدات لەمەترسی توشبونی پەتای كۆرۆنا و پەتای وەرزی پێكەوە
دامەزراوەی تەندروستی نیشتیمانی بریتانیا هۆشداریدا لە پێكەوە توشبونی پەتای كۆرۆنا و پەتای وەرزی و رایدەگەیەنێت ئەگەری مردن دو هێندە زیاددەكات.

پێكەوە توشبونی پەتای كۆرۆنا و پەتای وەرزی ئەگەری مردن دو هێندە زیاددەكات

بەگوێرەی هەواڵێكی مێرەری بریتانی، د. سیر سیمون ستیڤن بەڕێوەبەری دامەزراوەی تەندروستی نیشتیمانی بریتانیا لەمیانی پێشكەشكردنی وتارێك لەكۆنفرانسی داونینگ ستریت هۆشداریدا لە پێكەوە توشبونی پەتای كۆرۆنا و پەتای وەرزی و رایدەگەیەنێت ئەگەری مردن دو هێندە زیاددەكات.

ڤاکسینی پەتای وەرزی مەترسی توشبونی هەردو پەتاکە لەیەک کاتدا کەمدەکاتەوە

سیمۆن ستایشی تیمە تەندروستییەكان و (GPs)ی وڵاتەكەی كرد كە ڤاكسینی دژی پەتای وەرزییان زیادكردوە و ژمارەیەكی ئێجگار زۆری خەڵك دەستیان پێیگەیشتوە، ئەوە ئەگەری توشبونی كۆرۆنا و پەتای وەرزی پێكەوە كەمدەكاتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، شەپۆلی دوەمی كۆرۆنا مەترسییەكی راستەقینەیە، تیمەكانمان زۆر بەخێرایی كاردەكەن بۆئەوەی بگەن بەو شوێنانەی كە لەشەپۆلی یەكەمدا راگیرابون.

ئەمە لەكاتێكدایە، مانگی رابردو توێژینەوەیەك لەلایەن (PHE) ئەوەی ئاشكراكرد كە مەترسی مردن لەو كەسانەی كە پەتای وەرزی و پەتای كۆرۆنا پێكەوە دەگرن زیاترە لەوەی چاوەڕێدەكرێت.





خەندان
Top