جۆ بایدن بڕیارەكانی دۆناڵد ترەمپ هەڵدەوەشێنێتەوە

جۆ بایدن بڕیارەكانی دۆناڵد ترەمپ هەڵدەوەشێنێتەوە
مێدیاكانی ئەمریكا، یەكەمین بڕیارەكانی جۆ بایدن، دوای بوون بە سەرۆكی ئەمریكا و دەستبەكاربوونی لە 20ـی یەنایەری ساڵی دادێ ئاشكرا دەكەن.

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، بڵاوی كردەوە، كە كەسانی نزیك لە جۆ بایدن ئاشكرایان كردووە، دوای سوێندخواردنی دەستووری و دەستبەكاربوونی جۆ بایدن، بە خێرایی زنجیرەیەك بڕیار واژۆ دەكا، كە بە پێچەوانەی ڕا و بڕیارەكانی دۆناڵد ترەمپەوەن.

بە پێی رۆژنامەكە، یەكەمین بڕیار گەڕانەوەیە بۆ پابەندبوون بە ڕێككەوتنی پاریس بۆ ئاوهەوا و كەشوهەوا و هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ترەمپ بە دەرچوون لە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی.

هەروەها بڕیاری قەدەغەكردنی گەشتكردن بۆ هەندێ وڵات هەڵدەوەشێنێتەوە، كە ترەمپ ئەو بڕیارەی دابوو.

وێڕای ئەو بڕیارانە، لیژینەیەكی تایبەتیش بۆ ڕووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا و سەرپەرشتیكردنی پێكوتەی پەتای كۆرۆنا پێك دەهێنێ.







باسنيوز
Top