ئەو پشیلەیەی ئەردۆغان و ئۆباما وێنەیان لەگەڵدا گرت گیانی لەدەستدا

ئەو پشیلەیەی ئەردۆغان و ئۆباما وێنەیان لەگەڵدا گرت گیانی لەدەستدا
عەلی یەرلیکایا، پارێزگاری ئیستەنبووڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەرەوە گیانلەدەستدانی گلی، پشیلە ناسراوەکەی تورکیای راگەیاند.

لە تویتەکەی عەلی یەرلیکایا، پارێزگاری ئیستەنبووڵدا هاتووە، "لەدەستدانی گلی نیگەرانی کردووین. پشیلەکەی ئایاسۆفیا لە 24ی ئەیلوولەوە لە کلینیکی ڤێتێرنەریی لێڤێنت خرابووە ژێر چاودێرییەوە. بەداخەوە گیانی لەدەستدا. هەرگیز لەبیرت ناکەین."

گلی بە پشیلەکەی ئایاسۆفیا ناسراوە و 16 ساڵ لەنێو ئایاسۆفیا مایەوە. گەشتیاران وێنەیان لەگەڵدا دەگرت و لاپەڕەیەکی تایبەت بە گلی لە ئینستاگرام هەیە کە وێنەکانی لێ بڵاودەکرایەوە.

گلی نەک هەر لە ئیستەنبووڵ و تورکیا، بەڵکو لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا دەناسرێت و بەشێک لە گەشتیاران ساڵانە بەتایبەت سەردانی ئایاسۆفیایان دەکرد و وێنەیان لەگەڵدا دەگرت.

نیسانی 2009 باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمریکا کاتێک سەردانی ئیستەنبووڵی کرد، ئایاسۆفیاشی بەسەرکردەوە. وێنەیەک کە ئۆباما و ئەردۆغان و گلی تێیدا دەرچوون، بە خێرایی بڵاوبووەوە. ئەو وێنەیە بووە هۆی ناساندنی زیاتری گلی.
k24 -
Top