یەکەم لێدوانی بایدن لە دوای سەرکەوتنی
بایدن لە تویتێکدا رایگەیاند، دەبمە سەرۆکی هەموو ئەمەریکییەک.
راشیگەیاند، ئەو ئەرکەی لە پێشمانە سەختە، بەڵام بەڵێن دەدەم، سەرۆکی هەمووان بم، ئەگەر کەسەکە دەنگی دابێت بە من یا خود بە پێچەوانەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کەمپین کۆتایی هات، کاتی ئەوەیە توڕەیی و رق وەلا بنێین، وەکو نەتەوەیەک یەکبگرین.
میدیاکانی ئەمەریکا سەرکەوتنی بایدنیان راگەیاند و ترەمپیش دەڵێت، داوای دووبارە هەژمارکردنەوەی دەنگەکان دەکات.
لە ئەمەریکا، بەهۆی سەرکەوتنی جۆ بایدن، ئاهەنگگێڕان دەستیپێکردووە
k24 -
