بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆی سه‌مای گوتاربێژێكی ئایینی له ئێران هه‌را ده‌نێته‌وه
له دیمه‌نه‌كانی گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا نیشان ده‌درێت، كاتێك گوتاربێژێكی ئایینی له ئاهه‌نگێكی تێكه‌ڵاودا سه‌ما له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك ده‌كات و چه‌ندین جار باوه‌شی فهراكهی "عه‌بایه‌كه‌ی" بۆ ده‌كاته‌وه و ئافره‌ته‌كه له باوه‌ش ده‌كرێت.
له ڤیدیۆكه‌دا كه له پێگه‌ی "تیك تۆك" بڵاوكراوه‌ته‌وه، گوتاربێژهكه له حاڵه‌تێكی نائاساییدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه به‌شێوه‌یه‌كی نامۆ سه‌ما ده‌كات و زۆرێك له چالاكوانان به حاڵه‌تێكی "هێستری" ناوده‌به‌ن، به‌تایبه‌ت كاتێك فهراكهی بۆ ئافره‌ته ره‌شپۆشه‌كه ده‌كاته‌وه و چه‌ندین جار له باوه‌ش ده‌گرێت، كه ئه‌م جۆره ره‌فتارانه له یاسای ئێرانی‌دا به تاوان هه‌ژمارده‌كرێن، نه‌مازه پیاوێكی ئایینی تێیدا كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی بێت.
به گوته‌ی به‌شێك له چالاكوانان كه لایه‌نگیری گوتاربێژهكهیان كردووه، ئاهه‌نگه‌كه خێزانی بووه و هه‌ندێكیان نووسیویانه: "خۆ ئه‌و پیاوه ئایینییه له ئاهه‌نگی هالۆییندا سه‌مای نه‌كردووه".
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
k24 -
