بێژەرێکی ناسراوی ئەفغانستان لە تەقینەوەیەکدا کوژرا
لەو ڕووداوەدا وێڕای یەما سیاوەش، دوو کەسی دیکەی سڤیل گیانیان لەدەست داوە.
هەتا ئێستا هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسیارێتیی ئەو تەقینەوەیەی نەگرتووەتە ئەستۆ.
یەما سیاوەش، بێژەری ناسراوی پێشووی تەلەفزیۆنی ناحکوومیی "تلووع" کە بەمدواییانە وەک ڕاوێژکار لە بانکی ناوەندیی ئەو وڵاتە دەستبەکار بووە، لەگەڵ دوو کەس لە بەڕیوەبرانی بانکی ناوەندی لەو تەقیەنوەیەدا کوژراون.
لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا وێڕای ئەوەی گفتوگۆ و دانوستانی نێوان گرووپی تاڵیبان و حکوومەتی ئەو وڵاتە بە نێوبژیوانیی ئەمریکا و قەتەر لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەردەوام بووە، بەڵام لە دەیان تەقینەوە و هێرشدا بە سەدان کەس لەو وڵاتە بوونەتە قوربانی.
باسنيوز
