بەھۆی داكەوتنی لیرە ئەردۆغان پارێزگاری بانكی ناوەندی توركیا دوور دەخاتەوە
رۆژنامەی فەرمی توركیا بڵاوی كردووەتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، موراد ئۆیسال، پارێزگاری بانكی ناوەندی توركیای لە پۆستەكەی دوورخستووەتەوە، بەھۆی دابەزینی بەردەوامی بەھای لیرەی توركیا بەرامبەر دۆلاری ئەمەریكی.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەردۆغان بڕیاریداوە ناجی ئیقبال، وەزیری پێشووی دارایی توركیا بكاتە پارێزگاری بانكی ناوەندی.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە لیرەی توركی نزیكەی 30% بەھاكەی بەرامبەر دۆلار لەدەستداوە و ئەو دابەزینەی لیرەی توركی بە مێژوویی وەسبدەكرێت.
K24
