روسیا هه‌ڵوێستی خۆ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی له دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا راگه‌یاند
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی روسیا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا واز له بانگه‌شه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی روسیا بهێنێت له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، زۆر گۆڕانكاری له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات‌دا روده‌دات به‌بێ گوێدانه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
قستنتین كۆستاچۆف، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی روسیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "چه‌ندین بژارده له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ روسیا هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و فاكته‌رانه‌ی كه باس له ده‌ستتێوه‌ردانی ڕوسیا ده‌كه‌ن، له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆتاییان بێت، بابه‌تی دیكه بۆ هه‌ر سه‌رۆكێكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا گرنگتر ده‌بێت و گۆڕانكاری گه‌وره له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردولا روده‌دات.
نابێت ئه‌وه له‌بیر بكرێت كه سیاسه‌تی كۆشكی سپی به‌رامبه‌ر به ڕوسیا له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به‌شێوازێكی میزاجی بوه
ئاماژەی بەوەشکرد، نابێت ئه‌وه له‌بیر بكرێت كه سیاسه‌تی كۆشكی سپی به‌رامبه‌ر به ڕوسیا له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به‌شێوازێكی میزاجی بوه، به‌ڵام زۆر ده‌گۆڕا ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی كۆنگرێس ده‌رك به‌وه بكه‌ن كه روسیا سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كانی ئێستای ئه‌مریكا نییه، بۆیه ده‌توانین په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ر ئیداره‌یه‌كی كۆشكی سپی.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بەڕێوەچو، لە ئێستاشدا ئەنجامە بەراییەکانی راگەیەندراوە، دۆناڵد ترەمپی كۆماری و جۆ بایدنی دیموكرات ڕكابه‌ری یه‌كترن و تا ئێستاش به‌پێی ده‌نگه جیاكراوه‌كان بایدن لە پێشەوەیە.
خەندان
