یه‌كه‌مین تویتی تره‌مپ ‌دوای راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی

 یه‌كه‌مین تویتی تره‌مپ ‌دوای راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی
كاندیدی كۆماریه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌وتارێكدا باس له "‌گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن" ده‌كات و هه‌ندێك هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بۆخۆیان ببه‌ن و رێگه‌یان پێناده‌ن.

دۆناڵد تره‌مپ، كاندیدی كۆماریه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویه‌تی، "ئه‌مشه‌و وتارێكم ده‌بێت و باس له‌گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌م".

ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بدزن، ئێمه‌ هه‌رگیز رێگه‌یان پێناده‌ین


له‌ تویتێكی دیكه‌شدا تره‌مپ رایگه‌یاند، "ئێمه‌ هه‌مومان زۆر به‌هێز و گه‌وره‌ین، ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بدزن، ئێمه‌ هه‌رگیز رێگه‌یان پێناده‌ین و دوای ئه‌وه‌ی كه‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان داخران نابێت هیچ ده‌نگێك بدرێت".

ملیۆنان هاوڵاتی ئەمریكی بەمەبەستی بڕیاردان لە چارەنوسی كاندیدی دیموكرات و كۆمارییەكان دەنگی خۆیان دەخەنە پاڵ ئەو 99 ملیۆن هاوڵاتییەی دیكە كە لەهەڵبژاردنی پێشوەختدا دەنگیان داوە، لەبەشێك لەویلایەتەكان ریزی گەورە لەبەردەم بنكەكانی دەنگدان بەستراوە، سەرەڕای ترسی كۆرۆنا، هاوكات دەنگدەران پەرۆشن بۆ وەشاندنی دەنگەكانیان.

قوتابخانە، كتێبخانە و ناوەندە پەروەردەییەكان كراونەتە وێستگەی دەنگدان، سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە 99 ملیۆن كە لەڕێگەی دەنگدانی پێشوەختەوە دەنگیاندا، بەڵام ئەمڕۆ بەپۆرشییەكی زیاترەوە، دەنگدەران دەنگیان دەدا، ریزی دورودرێژە بەسترابون بۆ دەنگدان.

دۆناڵد ترەمپی تەمەن 74 ساڵ كە كاندیدی كۆمارییەكانە، دەبێتە یەكەم سەرۆكی هەڵنەبژێردراوە بۆ خولی دوەم لەدوای جۆرج بۆشی باوك (ساڵی 1992) ئەگەر هەڵبژاردنەكان نەباتەوە.

تائێستا بەپێی ئەنجامی راپرسییە نیشتیمانییەكان، جۆ بایدنی تەمەن 77 ساڵ كە كاندیدی دیموكراتەكانە لە پێشەوەیە، بەڵام ئەنجامەكان لەو ویلایەتانەی كە ململانێیان لەسەرە و هێزی یەكلایكەرەوەن لەیەكەوە نزیكن.








خەندان
Top