توركیا لە پێگەیەكی دیكەی سەربازی لە سووریا پاشەكشە دەكات
به گوێرهی زانیاری ئهو سهرچاوانه، ھێزەكانی توركیا لە ناوچەیەكی ژێر دەسەڵاتی سووریا پاشەكشەیان كردووە بۆ ناوچەیەكی دیكەی ژێر دەسەڵاتی بەرھەڵستكاران و گرووپەكانی سەر بە توركیا.
سەرچاوەیەك لە یەكێك لە گرووپە بەرھەڵستكارەكانی سەر بە توركیا گوتی: درەنگانی شەوی دووشەممە، چەندین بارھەڵگر گەیشتنە پێگەی چاودێری لە شێر مەغار لە باكووری پارێزگای حەما بۆ گواستنەوەی كەلوپەلەكانی ھێزەكانی توركیا.
سەرچاوەیەكی ئەمنی توركی رایگەیاند، ئەو ھێزانەی لە شێرمەغار دەكشێنرێنەوە، جارێكی دیكە لە پێگەیەكی سەربازی نوێیدا لە گوندی قوقفین، بڵاوەیان پێدەكرێتەوە لەو ناوچەیەی لە ژێر دەستی بەرھەڵستكارانە لە پارێزگای ئیدلب.
سەرچاوە توركییەكە گوتیشی: توركیا بەنیازە لە چەند پێگەیەكی دیكەشدا پاشەكشە بكات لەو ناوچانەی ھێزەكانی حكومەتی سووریا لە ھێرشەكانی ساڵی رابردوو بەدەستیانھێنابوویەوە.
بەرھەڵستكارانی سووریا دەڵێن: توركیا 10 ھەزار تا 15 ھەزار سەربازی لە باكووری رۆژئاوای سووریا ھەیە، ھەروەھا لەو ناوچەیەدا چەكدارانی بەرھەڵستكار ھەنە، كە ئەنقەرە پشتیوانیان دەكات، ئەمە جگە لە گرووپە توندڕەوەكانی، كە توركیا بەڵێنیداوە چەكیان لێداماڵێ.
سەرچاوە: رۆيتەرز
k24 -
